ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌پۆلی سه‌ركوت، ئێعدام و ڕفاندنی هاووڵاتیانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیم جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له سه‌رحه‌دی لاوازیدایه و له سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ترسێت، به‌و بۆنه‌وه شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوت، ڕفاندن و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌ستپێكردووه. ئه‌و سه‌ركوتگه‌رییانه به‌شێكه له سیاسه‌تی پێشگیرانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران. ڕژیم به لێدانی بازگه‌ی پشكنین له نێو شاره‌كان دا هه‌وڵ ئه‌دات كه‌ش و هه‌وای ترس به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان وێڕای بێڕێزیكردن، خه‌ڵك ئازار ده‌ده‌ن و مۆبایله‌كانیان زه‌وت ده‌كه‌ن و به‌بێ هیچ هۆكارێك گه‌نجان ده‌ڕفێنن. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ١٤٠ چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئێمه كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه وێڕای ئێدانه‌كردنی ئه‌و سه‌ركوتگه‌رییانه داوا ده‌كه‌ین: سزای سێداره به زووترین كات هه‌ڵوه‌شێته‌وه، هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكرێن و كۆتایی به سه‌ركوتگه‌ری و میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كان بێنن. بڕووخێت كۆماری ئیسلامی، بژی حاكمیه‌تی شۆرایی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، بژی سۆسیالیزم، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی كۆمه‌ڵه.