ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی نامرۆڤانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیاسه‌تی سه‌ركوت، تۆقاندن، ڕفاندنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك و بێبه‌شكردنی زیندانیان له مافه سه‌رتاییه‌كانیان هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی دا.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕ بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین نیشانه‌ی نادانی و له ئه‌ستۆنه‌رگرتنی به‌رپرسیاره‌تی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتێكه كه هیچ كات گوێبیستی هۆشداره‌كان نه‌بوون. حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین هۆشداریان به به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه دا كه هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، گیانی به‌ندكراوان له مه‌ترسی دایه و خوازیاری ئازادی به مه‌رجی به‌ندكراوان ببوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان هیچ بایه‌خێكیان به‌و هۆشدارانه نه‌دا. كاتێك هێرشه‌كه ئه‌نجام درا ٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌رپرسانی زیندان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له ترس و تۆقاندن دا به په‌له به‌ندكراوانیان بۆ زیندانه‌كانی دیكه گواسته‌وه. ئێستا ژماریه‌كی زۆر له به‌ندكراوان له خراپترین دۆخ دا له زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك، تارانی گه‌وره و فه‌شافوویه زیندانی كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێش ڕوودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ین.