كۆمه‌ڵگای چالاكانی مه‌ده‌نی یارسان ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كوتایی هێنان به سیاسه‌تی دژه ژن و كونه‌په‌ره‌ستانه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگا بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، دووباره به‌ڕێوه‌به‌رانی توندووتیژی به پشتیوانی یاسای دژه ژن و فكریه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه، كاره‌ساتیان خۆلقاند و داغی دڵی خه‌ڵكی زۆڵم لێكراوی ئێرانیان تازه كرده‌وه. به‌سه‌رهاتی “ژینا ئه‌مینی” یه‌كێكه له هه‌زاران قوربانی توندووتیژی سازماندراوی حكوومه‌ت كه زۆرتر ژنانی كۆمه‌ڵگای كردۆته ئامانج و به هه‌موو شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، له مه‌دره‌سه تا زانكۆ، له هاوسه‌رگیریه‌وه تا نێو شه‌قامه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ژنانیان سه‌ركوت كردووه و ئه‌بێ له ڕێگه‌ی یه‌كگرتوویی و پێداگری له‌سه‌ر تێكۆشانمان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی، كۆتایی بهێنین به‌و توندووتیژیه سیستماتیكه.