کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران دژ به‌ حكوومه‌ت

بێبەش بوونی ٨٠ هەزار خوێندکاری پارێزگای خووزستان لە خوێندن 1

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی موعه‌لیمان، خوێندكاران و قوتابیانیانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ كاردانه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانی په‌روه‌رده‌ به‌رانبه‌ر به‌ سه‌ركوتی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانی، زیندانی كردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو چالاكانی سنفی و كرێكارانی هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شۆرای سنفی موعه‌لیمان هه‌روه‌ها هۆكاری خۆكوژی دوو قوتابی به‌ ناوه‌كانی “ئارزوو خاوه‌ری” و “ئایناز كه‌ریمی” بۆ گوشاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ بواری حیجابی ئیجباری و سه‌پاندنی ئایدۆلۆژی ئیسلامی گه‌ڕانده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت شكستی هێناوه‌ و چی تر نه‌وه‌ی نوێ ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات نابن.