ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژه به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یانیه دا هاتوو: “ئه‌مساڵ له حاڵێكدا به پێشوازی ڕۆژی جیهانی ژن ده‌ڕۆین كه ژنانی ئازا و بوێری ئێران پێشڕه‌وی شۆڕشی گه‌وره‌ی “ژن، ژیان،ئازادی” له‌ساڵی ١٤٠١ بوون و هه‌وڵیان دا ده‌سه‌ڵاتی كونه‌په‌ره‌ست و سیته‌مگه‌ری ئیسلامی بۆ هه‌میشه بڕۆخێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له كۆمه‌ڵگای ژنان واته قوتابیان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ئازادی و زانیاریه‌وه به گازی شیمیایی ژاراوی كران و به سه‌دان كچ به‌سته‌ری و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه، ڕۆژی جیهانی ژن به ته‌واوی ژنان و كچانی ئێرانی پیرۆزبایی ده‌كات و خوازیاری وه‌لانانی هه‌ر چه‌شنه سیته‌م و جیاوازییه‌كه.