سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائلیان بۆ سه‌ر ئێران به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: هێرشه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دۆخی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوی ئاڵۆز كردووه و كاریگه‌ی ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و چینی هه‌ژاری ئێران داناوه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی بوو كه هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سی كوشت و ٧٠٠ كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون. به‌دوای ئه‌و هێرشانه‌دا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم زیادی كردووه و سه‌دان كه‌س به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون. هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین بووه‌ته هۆی گوژرانی ٧٩ كه‌س كه به‌شێكیان به‌ندكراو، كارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان بوون. ئه‌و هێرشه گیانی به‌ندكراوانی سیاسی به تایبه‌ت سیسل كۆهلێر و ژاك پاریسی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و چاره‌نووسی ده‌یان به‌ندكراو به‌دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار ناڕوونه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه پشتیوانی خۆمان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به دیمۆكراسی و دادپه‌روه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ڕایده‌گه‌ینین كه چاره‌نووسی ئێران ته‌نیا به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژنان و پیاوانی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌كرێت. داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریسی بخاته گڕ و ئه‌و دوو شارومه‌نده به زووترین كات ئازاد بكات.