ده چالاكی سیاسی، سنفی و كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.
سیامه‌ك ئه‌مینی، موته‌لب ئه‌حمه‌دیان، سیامه‌ك ئیبراهیمی، مورته‌زا سه‌یدی، سه‌جاد ئیمان نژاد، یه‌دێ به‌هاری زه‌ڕ، مازیار سه‌یدنژاد، سیرووس فه‌تحی، مورته‌زا په‌روین و وه‌حید به‌نی عامرییان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: ئێمه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری، سیاسی و سنفی ڕوو له خه‌ڵكی ئێران ده‌ڵێین: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له جیاتی قبول کردنی ژیان له‌سه‌ر هێڵی هه‌ژاری، خوازیاری گه‌یشتن به ڕیفاه و ژیانێكی ئینسانی و شه‌رافه‌تمندانه بین؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه چینی كرێكار و هه‌موو خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندان ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دابمه‌زرێنن؟ ئێمه ڕایده‌گه‌ینین كه ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی بڕینی زنجیره‌كان، یه‌كگرتوویی و ڕێكخراوبوونه.