دایكانی دادخوازی پاركی لاله‌ی تاران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكوومكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و كاولكاری بوون.
دایكانی دادخوازی پاركی لاله له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا له غه‌زه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایانگه‌یاند: ئێمه بێزارین له شه‌ڕ و خوازیاری ئاشتین، ئێمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه داین كه ڕزگاری خه‌ڵكی ئێران و گه‌یشتنیان به ئازادی، به‌رابه‌ری و دادپه‌روه‌ری ته‌نیا له ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه به‌هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت.