ڕێكخراوی خوێندكارانی پێشڕه‌وی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: په‌چه‌ی كۆیلایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرین.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه خوێندكارانی كچی پۆلی كۆتایی له ناڕه‌زایه‌تی به حیجابی زۆره‌ملێ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی خوێندكاران له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌ریه‌كاندا، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی حه‌وتوو، په‌چه‌ی كۆیلایه‌تی له‌سه‌ر لا ئه‌به‌ین و پێكه‌وه دروشمه‌كانی “نه ڕوسه‌ری، نه توسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “ژن، ژیان، ئازادی” ده‌ڵێینه‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئه‌بین.