ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران سه‌باره‌ت به لێدانی خوێندكارێكی ئه‌و زانكۆیه و ته‌علیقی خوێندكارانی كچ به بیانووی ڕچاو نه‌گرتنی یاسای حیجاب به‌یانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزێكی حه‌راسه‌تی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران ڕۆژی ڕابردوو هێرشی كرده سه‌ر دوو خوێندكاری كچ و كاتێك یه‌كێك له خۆێندكاره كۆڕه‌كان پشتیوانی له كچان كرد، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه درایه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه و كاردانه‌وه‌ی توندی لێكهوتهوه. له به‌شێكی ئه‌و به‌یانیه‌یه دا هاتووه، ” له مانگی خه‌رمانانی خوێنینه‌وه كه زه‌ربه‌یان له سه‌ری “ژینا ئه‌مینی” دا تا كاردانه‌وه‌ی كوتانی سه‌ری یه‌كێك له هاوڕێكیانمان به دیواری زانكۆ، هه‌موو نیشانه‌ی تۆڕهییتان له ئاست ئه‌و سه‌رانه‌یه كه كڕنۆشتان بۆ نابه‌ن، ئێوه ده‌تانویست به له‌ناوبردنی سهرهكان ئیمكانی وتنی “نا” له خوێندكاران بستێنن و بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی كۆتایی خوێندن، كوێریان بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له به‌رامبه‌رتانه وه‌ستاوین تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه زانكۆكان به‌بێ جیاوازی ڕگه‌زی و به‌كاڵاكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده، به‌بێ وه‌لانانی جیازاوی سیاسی، دینی و باوه‌ڕیی له ده‌ست ئه‌گرین”.
