خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان به وه‌زاره‌تی نه‌وت و ده‌وڵه‌ت دا تاكوو كۆتایی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بێنن و ڕایانگه‌یاند: واز له گاڵته‌كردن به داهاتووی خانه‌نشینكراوان بێنن، خانه‌نشینكراوانی نه‌وت و بنه‌ماڵه‌كانیان چی تر بێده‌نگ نابن.
له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری نابه‌جێ و پێشنیاركردنی به‌رنامه‌ی ناڕوون هه‌وڵیان داوه سه‌رمایه‌كانی سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت تاڵان بكه‌ن. ئه‌م جاره به‌ڵێنی پێدانی وامی ١٥٠ ملیۆن تمه‌نی كڕینی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵیان داوه تاكوو خه‌ڵك بخڵه‌تێنن. ئه‌مه بێڕێزی به كه‌رامه‌تی خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی نه‌وته. ئێمه وشیارین و هۆشدار ده‌ده‌ین كه هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێك له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت قبووڵكراو نییه و ڕێگه ناده‌ن ئه‌و سندووقه له‌گه‌ڵ سندووقه‌كانی دیكه‌ی خانه‌نشینی كه تاڵان كراون تێكه‌ڵ بكرێت. كرێكارانی ناڕازی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا خوازیاری پێدانی وامی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له سندووقی خانه‌نشینی بوون نه‌ك بانكی ڕیفاه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌ته.