هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فتاوچواره‌مین حه‌فته‌ی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، به‌ندكراوانی مانگرتووی ئه‌و كه‌مپه‌ینه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئێعدام بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه به توندترین شێوه هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، زیندان و نه‌خۆشخانه‌كان مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم له ژێر سایه‌ی شه‌ڕداین. پێشتر سه‌باره‌ت به ڕوودانی شه‌ڕ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدام و توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت هۆشدارمان دابوو. به‌ڵام كه‌س بایه‌خی پێ نه‌دا و ئیسڕائیل له هێرشێكی وه‌حشیانه دا به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی كرده ئامانج، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌رباز، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و فه‌رمانبه‌ری به‌شی ئیداری و ده‌رمانخانه كوژران و بریندار بوون. هاوكات به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوان بۆ شوێنی نادیار و زیندانه‌كانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه. هێرش بۆ سه‌ر زیندان پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ته‌نیا گیانی كه‌سانی بێ دیفاع ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. ئێمه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كۆتایی به شه‌ڕ و سه‌ركوتگه‌ری بێنێت و وێڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره، به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.