ڕۆژی پێنجشه‌ممه 31ی مانگی خه‌رمانان، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له ئێران بۆ چوار ده‌یه له‌وه‌پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵكی ناڕازی وێڕای ئه‌و سه‌ركوته خوێنینه له ٣١ ئوستانی ئێران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست چوار ده‌یه سه‌ركوت و هه‌ڵاواردن و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌رئه‌بڕن، ئێمه وه‌كوو كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئێران داوا له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به زووترین كات ئازاد بكه‌ن و ڕێگه بده‌ن برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن.