ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” پشتیوانی خۆی له خواست و داخوازییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانییه و ژنانی ئێران ده‌ربڕی و داوای محاكمه‌ی بكوژان و تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “مه‌هسا”ی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌نی بێ تاوان به دڕاندهترین شێوه له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه كوژرا و به‌رپرسانی ڕژیم وه‌كوو هه‌میشه پاساویان بۆ هێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ته‌نیا ڕێگه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات و تاڵانكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار، له توندووتیژی و سه‌ركوتدا ده‌بێنن. ژن كوژی و مرۆڤ كوژی ڕۆكنی ئه‌ساسی ڕژیمی دڕنده‌ی كۆماری ئیسلامی و نه یه‌ك هه‌ڵه و خه‌تای بچووك، به‌ڵكوو گه‌شتی ئێرشادی یه‌كێك له ڕۆكنه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ڕژیمه بۆ سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ی چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چوار ده‌یه كۆماری ئیسلامی ئه‌و سیاسه‌ته دزێوه په‌یڕه‌و ده‌كات. ئێمه وه‌كوو كرێكارانی ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان بۆ گه‌یشتنی ژنان به ئازادی و به‌رابه‌رین و به ته‌واوی هێز و توانامانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كه‌ین.