ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی بۆ سه‌ر موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له تاران مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی ڕابردوو خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دا كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان به گازی فرمێسك‌ڕێژ بریندار كرد. ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین له ئاست ههڵسووكوتی هێزه ئینتزامییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و شته‌ی خانه‌نشینكراوانی ناچار كردووه شه‌قام وه‌كوو گۆڕپانی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته. كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی سه‌ركوت، هه‌ڕه‌شه و گازی فرمێسك‌ڕێژ، بێڕێزی به چه‌ندین ساڵ خزمه‌تی كه‌سانێكه كه بۆ گه‌شه‌كردنی وڵات به‌هایان داوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له ژێر ناوی دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ دا ئینسانیه‌ت ده‌كوژن.