ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی حه‌فته‌ی موعه‌لیم له به‌یاننامه‌یه‌كدا، له سه‌ر كار ده‌ركردنی سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار، موعه‌لیمی خه‌ڵكی مه‌ریوانی به توندی مه‌حكووم كرد و ئه‌و حوكمه‌ی مایه‌ی شه‌رمی سیسته‌می په‌روه‌رده و ده‌زگای قه‌زایی زانی.
ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان(مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، سنه، سه‌قز و زیویه) له به‌یاننامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: ده‌ركردنی سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار له ئامووزش و په‌روه‌رش كرده‌وه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و هه‌وڵێك بۆ كپكردنی ده‌نگی مافخوازی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانه. ئه‌مه كۆتایی ڕێگه‌ی خه‌بات نییه و موعه‌لیمان له به‌رانبه‌ر سیته‌م و كۆنه‌په‌ره‌ستی دا كۆڵ ناده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار له ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی سنه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “بێڕێزی به ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی“، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له سه‌ر كار ده‌ركرا.