ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی له كرێكاران، موعه‌لیمان، قوتابیان، په‌ره‌ستاران و خانه‌نشینكراوان ڕایگه‌یاند: زانكۆ، قوتابخانه و كارخانه پادگان نییه.
خوێندكارانی ئێرانی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پیرۆزبایی كرد و وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به پشێپلكردنی مافی كرێكاران و مه‌عه‌لیمان، قه‌یرانی ئابووری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری و پوڵیسیكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده كراوه و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی ئێران هه‌روه‌ها، سه‌ركوتی چالاكانی سنفی و خوێندكاری به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند: زانكۆ و قوتابخانه پادگان نییه، ٤٦ ساڵ بانگ‌كران، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ركردن و به‌ندكران نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه به خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بكات و خه‌ڵك له سه‌ر گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا سوورن.