ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی كرماشان، هه‌رسین و شاباد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی مامۆستایان، موعه‌لیمان و خوێندكاران ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “ئێمه ئه‌نجومه‌نه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان، شاباد و هه‌رسین، ده‌ستدرێژی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر مه‌عیشه‌ت، ژیان و ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی به‌سه‌ر شانی موعه‌لیمانی قوتابخانه و مامۆستایانی زانكۆ دایه، هه‌روه‌ها ته‌علیق و له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌یان به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری كوتایی هێنان به هه‌ڕه‌شه، پێشێلكاری و بێڕێزی به كه‌رامه‌تی ئه‌و مرۆڤه به‌رێز و دڵسۆزانه‌ین، كه‌سانێك كه ژیانیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو و گه‌شه‌پێدانی وڵات ته‌رخان ده‌كه‌ن به‌ڵام حكوومه‌ت و‌ڵامیان به سه‌ركوت ئه‌داته‌وه.