ڕۆژی ڕابردوو، “یه‌كێتی ژانانی كوردستان” هاوكات له‌گه‌ڵ “دادخوازانی كوردستان“، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له ڕۆژی جیهانی خه‌بات دژ به توندوتیژی دژ به ژنان، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توندوتیژی دژ به ژنان تاوانه نه‌ك ته‌نیا كێشه‌یه‌كی خێزانی.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌م ڕۆژه به ته‌نیا ڕۆژێك بۆ نووسینی به‌یاننامه نییه، به‌ڵكوو ڕۆژێكه بۆ دادخوازی كۆمه‌ڵگای ژنان له كوردستان و ئێران كه قوربانی توندیژی بوون. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به سه‌دان ژن له ساڵانی ڕابردوودا له لایه‌ن بنه‌ماڵه یا هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون یان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به هۆی یاسا دژ به ژنه‌كانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵێكی زۆر له تاوانباران سزا نه‌دراون، به‌ڵكوو ڕێگا بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م جه‌نایه‌ته دژ به ژن خۆشتر كراوه.
