ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتی په‌روه‌رده‌ی ئاڵمان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر موعه‌لیمان و هه‌روه‌ها بێسه‌روشوێنكرانیان بوو.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا كه بۆ باڵوێزی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له وڵاتی ئاڵمان ناردراوه، به توندی ئیدانه‌ی كوشتار، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێنكرانی موعه‌لیمان و هه‌روه‌ها داخرانی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له ئێرانیان كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه دژ به كرده‌وه نایاساییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و باجێكی زۆریان لێ وه‌رگرتوون. هه‌روه‌ها “مایك فینرێن” سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ شێوه‌یه‌كی ڕوون تۆمار بكه‌ن تاكوو له ڕۆژانی داهاتوودا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
