ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێتی كرێكارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ده‌ركردن له‌سه‌ر كار و دوورخستنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی بۆ پارێزگاكانی دیكه كرد و خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشار بۆ سه‌ر موعه‌لیمان بوو.
یه‌كێتی خانه‌نشینكراوانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی موعه‌لیم له نیزامی په‌روه‌رده‌یی و خوێندكاری ئێران‌دا، ڕۆژانه به ده‌یان موعه‌لیم له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان ده‌خرێنه ژێر گوشار، هه‌روه‌ها هاوكات به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش حوكمی ناڕه‌وایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. جێگای ئاماژه‌یه له كوردستان به لانیكه‌م ٥٠ هه‌زار خوێندكار له شوێنێكی دوور له ستاندارده‌كانی جیهانی ئه‌خوێنن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له ئێران وازیان له خوێندن هێناوه.