ڕۆژی ڕابردوو، گروپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی شاری سنه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیانیای كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گروپه شاخه‌وانییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری خه‌ڵك له ئێران و كوردستان له ئه‌نجامی چه‌ندین ده‌یه هه‌ژاری، جیاكاری، سه‌ركوت، دۆخی خراپی ئابووری، بێكاری و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك هاتووه‌ته ئاراوه و ئێستاش كه خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه‌سه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كرده‌وه‌یه‌كی شه‌ڕ خوازانه نییه و به ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم ژیانیان تێكدراوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوته‌وه كه به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه نه‌ك ته‌نیا كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه، به‌ڵكوو به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهانه.
