کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گیانبه‌ختكردنی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی”

به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت

ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند ڕێكخراوه‌یه‌كی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌، ورمێ، كرماشان، ئیلام، خوڕه‌م ئاوا و یاسوج، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری سزادانی تاوانبارانی كوژرانیمحه‌ممه‌د ڕه‌شیدیژینگه‌ پارێزی خه‌ڵكی گوندیپیره‌وه‌مه‌رانی سه‌قز بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ناوه‌ند و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕیقوڵقوڵه‌ی سه‌قز ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌ زیانێكی زۆر به‌ ئێكۆسیسته‌م، خه‌ڵك و سرووشتی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ینێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كانی كوردستان نادرێت، به‌ڵكوو به‌ چه‌ك و هێز هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوان و ناڕازی. ئه‌و ڕێكخراوانه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا خوازیاری سزادانی تاوانبارانی كوشتنیمحه‌ممه‌د ڕه‌شیدیژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندیپیره‌وه‌مه‌رانی سه‌قز و هه‌روه‌ها پشتیوانانی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌ بوون. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا تاوانباران و پێویسته‌ له‌ دادگایه‌كی دادوه‌رانه‌دا سزا بدرێن.