کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان

به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها شه‌پۆلی نوێی ئێعدامی به‌ندكراوان هوشداری دا.

ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ مانگانی ڕابردوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی حاكم، به‌ شێوازێكی به‌رچاو ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوانی له‌ ئێران به‌رزتر كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ به‌رده‌ومای به‌یاننه‌مه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی بوو.