ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، ڕێكخراوی لێبوردنی نیوه‌ده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌كه‌یان بوو.
ئه‌و چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ڕزگار به‌یگزاده بابامیری، عه‌لی قاسمی، پژمان سوڵتانی و كاوه ساڵحی“، به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “به‌شداری له شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی“دا، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دادگای ڕژیم به پشت به‌ستن له ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و حوكمه ناڕه‌وایەی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه و پێویسته حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.