کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی چالاكانی ژن له‌ شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینی

به‌یاننامه‌ی چالاكانی ژن له‌ شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژن له‌ شاری سنه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یك ڕێزیان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هه‌روه‌ها هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ژنان به‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌ سه‌ر ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا هێشتا ئه‌و شۆڕشه‌ به‌رده‌وامه‌ و ناوی ژینا بووه‌ به‌ هێمای ئازادی له‌ كوردستان و جیهان. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر “وریشه‌ مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێیئه‌و سێ چالاكوانه‌ بوون.