ڕۆژی ڕابردوو، گروپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ئه‌نجامی چه‌ند ده‌یه گوشاری سیاسی، ئابووری و جیاكاری ڕه‌گه‌زییه و نه‌ك ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ئاشتیخوازانه‌یه، به‌ڵكوو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه مافێكی ڕه‌وایه و پێویسته ڕژیم به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێرشی دڕندانه نه‌كاته سه‌ریان. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان كراوه و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون.
