ڕۆژی ڕابردوو، ٩٠٠ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربری.
له به‌یاننه‌مه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه وره‌گرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و بڵاو كردنه‌وه‌ی دانپێدانانه‌كه‌یان له سه‌ر شاشه‌ی تێلێڤیزیۆن، بنپێ كردنی ڕاشكاوانه‌ی مافی مرۆڤه‌كان و هه‌روه‌ها ناكۆكی له گه‌ڵ یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندا هه‌یه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ر جۆره وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە به هیچ شێوازێک بنه‌مایه‌كی یاسایی و مرۆڤی نییه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كرده‌وه نایاساییه‌ی ڕژیم ڕاوه‌ستێت.