ڕۆژی ڕابردوو، ٣٣ ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنانی ئێران له جیهان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی شه‌یفه محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای داخوازی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به ته‌واوی نایاساییه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و ژنانه‌یه كه دژ به جیاكاری جنسیه‌تی و نابه‌رابه‌ری خه‌بات ده‌كه‌ن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه به سه‌ر ئه‌و چالاكوانه به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نی و سنفییه‌كانی، بنپێ كردنی مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێكه و پێویسته نه‌ك ته‌نیا حوكمی سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، به‌ڵكوو حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.