وریشه مورادی، ڕه‌یحانه ئه‌نساری، سه‌كینه په‌روانه و گوڵڕۆخ ئیرایی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: ڕزگاری خه‌ڵكی ئێران له ده‌ست دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ڕێگه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت و نابێت دڵ به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خۆش بكه‌ین.
ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسییه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئورووپایی له ئه‌فغانستان، لیبی، عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاند: هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه به ئازادی، دادپه‌وه‌ری و به‌رابه‌ری نه‌گه‌یشتوون و زلهێزه‌كان ته‌نیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته قوربانی. له هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه بۆمبی ئه‌تۆمیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام ژینۆسایدی خه‌ڵكیان له ژێر ناوی دیمۆكراسی ئه‌نجام داوه. هاوكات كه خه‌ڵكی غه‌زه له پێش چاوی جیهان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن، ڕژیمی فاشیستی ئیسڕائیل كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی له ئێران ده‌ست پێكردووه، ئێمه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و هاوكاری ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین: تاكه ڕێگای ڕزگاری خه‌ڵكی ئێران خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌یه.