ڕۆژی ڕابردوو، چالاكانی خوێندكاری له زانكۆكانی بێهێشتی، تاران، عه‌لامه ته‌باته‌بایی و علم و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، گوشارێكی زۆر توندی ئه‌منی خستووه‌ته سه‌ر خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران و له ڕاپه‌ڕینی خوێندكاران ئەترسێ. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه خوێندكاران وه‌كوو چالاكترین هێزی دادخوازی كۆمه‌ڵگا، پێویسته هه‌وڵی ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به شێوازێك كه ڕێگایه‌كی دروستی ئازادیخوازی بگرێته به‌ر، بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵانی ڕابردوودا و به تایبه‌ت له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا له ساڵی ١٣٩٨ و ١٤٠١ی هه‌تاوی، ڕووی دڕنده و دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامی ئاشكرا بووه و پێویسته خه‌ڵك له ئاست كرده‌وه‌كانی ڕژیمدا بێ ده‌نگ نەبن.
