كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی به‌ندكراوانی نه‌خۆش و به‌ڵاچوو له زیندانه‌كانی ڕژیم بوون.
واژۆ كارانی ئه‌و به‌یاننامه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به هه‌زاران به‌ندكراوی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش بوونیان هه‌یه، و زۆربه‌شیان به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی به‌ساڵاچوون کە له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراون و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. له درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی ئه‌و به‌ندكراوانه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بەردەوام و به‌ربڵاو تر ده‌كه‌نه‌وه.