هاوكات له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژن له شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای پشتیوانیان له مافی كرێكاران، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ژیانێكی شیاو بۆ هه‌موو كرێكاران كرد.
له به‌یانا‌مه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ژنانی كرێكار له كوردستان و ئێران تووشی كێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێشه‌یی، حه‌قده‌ستی یه‌کسان و هه‌روه‌ها جیاكاری سیسته‌ماتیك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بوون و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پشتوانه‌یه‌كی یاسایی بووه به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كێشانه، ژنانی كرێكار و چالاكوان دژ به‌م كرده‌وه نائینسانیانه ڕاوه‌ستاون و درێژه به خه‌بات دژ به سیسته‌می كۆنه‌په‌ره‌ست و پیاوسالار ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه كه خه‌بات بۆ وه‌رگتنی مافی كرێكاران، جیاواز له چالاكییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی ژنان نییه و گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رابه‌ر، ته‌نها به له ناوبردنی سیسته‌می هه‌ڵاواردنی جنسیه‌تی، ئابووری و چینایه‌تی موسۆگه‌ر ده‌بێت.