کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌ران دژ به‌ پێشێلكارانی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌

به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌ران دژ به‌ پێشێلكارانی مافی مرۆڤ

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له‌ ئێران دژ به‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی ناڕازیان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، واژۆكارانی به‌یانناممه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. له‌ درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێدانی مافی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بابه‌تێكی گرنگی یاساییه‌ و له‌ بواری دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه‌دا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا كه‌مته‌رخه‌مه‌، به‌ڵكوو به‌ تەواوی مافی هاووڵاتییان له‌به‌رچاو ناگرێت.