كۆمه‌ڵێك له كرێكاران، ژنان و كاسبکارانی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان پیرۆز كرد و خوازیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له شه‌قامی “ناسر خه‌سره‌و”ی ئه‌و شاره بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه “ئێمه خه‌ڵكی سته‌ملێكراو، كرێكار، جه‌وان، خانه‌نشینكراو، بێكار، موعه‌لیم، خوێندكار و هه‌موو ئازادیخوازان بانگهێشت ده‌كه‌ین، تاكوو له‌گه‌ڵ یه‌ك به هاوده‌نگی، دژ به دۆخی خراپی ئابووری و مه‌عیشه‌تی، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، جیاكاری جنسیه‌تی دژ به ژنان، گوشاره‌كان له سه‌ر كرێكاران و كه‌سه‌به و هه‌روه‌ها سه‌ر‌كوتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ڕاوه‌ستین و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، بكه‌ین به هێمای به‌رخۆدانی چینی سته‌ملێكراو.