ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، وێڕرای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی سه‌رجه‌م زیندانیان بوون.
له به‌یانناممه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی خۆپێشاندانه‌كان، جه‌ختیان له سه‌ر درێژه‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا كاتی گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانیان كردووه‌ته‌وه. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا وێڕای ئیدانه‌ی توندی سه‌ركوتی خوێندكاران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناڕازیان، خوازیاری ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو زیندانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی بوون.
