ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی ئێران، له به‌یاننامه‌یكدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه مافی ژیان بۆ هه‌ر مرۆڤێك، مافێكی ڕه‌وایه و گرتنی ئه‌م مافه له هه‌ر كه‌سێك تاوانه و پێویسته حوكمی سێداره به تواوی نه‌مێنێت و له یاسای وڵات بسڕیته‌وه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا خوێندكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به ته‌واوی نایاساییه و له سه‌ر بنه‌مای دانپێدانانێكی زۆره‌ملێیه و پێویسته ئه‌م حوكمه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و داوایان له ڕیكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كردووه دژ به‌م حوكمه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.