ڕۆژی ڕابردوو، كۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی كوردستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار له ئه‌ندامی به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری نرخی هه‌ڵاوسان له ئێران ده‌ستیپێكردووه، خێرا زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی له ئێران‌دا گرتووه‌ته به‌ر و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا شكه‌ستی هێناوه، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه وه‌كوو خاڵێكی گرنگ كه له داهاتووی ده‌سه‌ڵاتیدا كاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌بینێت. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به ڕۆلی گرنگی پێشه‌نگایه‌تی خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته خوێندكاران خۆیان له ئه‌م دۆخه مێژووییه‌دا به به‌رپرسیار بزانن و كوهردستان كه “سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی“یه، هه‌وڵی ڕێكخستنی ئاگادارانه‌ی خه‌ڵك بده‌ن.
