ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵان، كانونی “پاراستنی دێمۆكراسی له ئێران”، له وڵاتی هۆڵه‌ند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی گیانبه‌ختكردوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێكانی به‌رز ڕاگرت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، گیانبه‌ختكردوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز له كوردستان و ئێران، له سێداره درا. به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ناڕازیان بێده‌نگ نه‌كران، به‌ڵكوو به له سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوبه‌نده‌كانی، بڵێسه‌ی ئاگری ناڕه‌زایه‌تی گه‌شتر كرایه‌وه. ئه‌و كانونه سه‌ره‌ڕای به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و ئازیزانه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامی، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابر كرد.