ڕۆژی ڕابردوو، كانونی سنفی موعه‌لیمانی تاران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناڕه‌وای “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌ره‌شه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی، هه‌وڵی له ناو بردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی داوه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌ندامانی كانونی سنفی موعه‌لیمانی تاران خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی جه‌هانگیر ڕوسته‌می و كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی، ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و ناوه‌نده قه‌زاییه‌گانی ڕژیمه‌وه بوون.
