ڕۆژی ڕابردوو، كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “مه‌حموود سه‌دیقی پوور”ی كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی بوو.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئێران، هه‌ر ده‌نگێك كه پشتیوانی له مافه‌كانی لاوان و تازه‌لاوان بكات، له لایه‌ن حكومه‌تی دیكتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به توندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌بێته‌وه. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و چالاكوانه پێویسته له زووترین كاتدا بێ مه‌رج ئازاد بكرێت و حكومه‌ت كۆتایی به گوشاری ئه‌منی بۆ سه‌ر چالاكانی مافی مرۆڤ بهێنێت.
