ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی پارێزگای كرماشان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، دژ به به دیل گرتنی ڕیفاه و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كه‌مینه‌یه‌كی حاكمانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، مه‌عیشه‌ت، ئاسایش و ڕیفاهی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان به بارمتە گرتووه و ته‌نانه‌ت پاش چالاك كردنه‌وه‌ی مكانیزمی ماشه له لایه‌ن وڵاتانی ئۆروپا وئامریكاوه، نه‌ك ته‌نیا به دوای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكەوە نه‌بوون، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وه‌ی ئه‌م مكانیزمه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به كار بێنن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه خانه‌نشینكراوانی پارێزگای كرماشان له ڕۆژانی داهاتوودا دژ به سته‌می ده‌سه‌ڵاتی حاكم له ئێران و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازی چینی سته‌ملێكراو، به‌شداری له ڕێپێوانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌ن.