کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كڕیزی ناڕازیان

بهیاننامهی بنهماڵهی گیانبهختكردووانی شۆڕشی ژینا سهبارهت به

 

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی ڕاپەڕینی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان کرد و لە هەمان کاتدا پێداگرییان لەسەر گرنگی یەکگرتوویی و هاودەنگی کرد.

لە ناوەڕۆکی ئەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە کوردستان ئەزموونی قوربانی و سەرکوتی زۆری تێپەڕاندووە، بەڵام گەیشتن بە ژیانێکی سەربەرزانە و دادپەروەرانە تەنیا بە یەکڕیزی و هاوپشتی مسۆگه‌ر دەبێت. ئەوان هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووه‌ کە ڕێزگرتن لە ئامانجی گیانبه‌ختكردووان و دوورکەوتنەوە لە هەر چەشنە په‌رته‌وازه‌یی و بەکارهێنانی خوێنی قوربانییان بۆ مەبەستی سیاسی، پێویستە. ئامادەکارانی ئەم بانگەوازە داوایان لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کردووە کە لەم دۆخه‌ هەستیار و ئاڵۆزه‌ی ئێستادا، پێش ئەوەی دەرفەتەکان لەدەست بچن، هەوڵی دروستکردنی یەکگرتووییەکی ڕاستەقینە بدەن.