ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك مافێكی ڕه‌وایه و پێویسته سه‌ركوت نه‌كرێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه كه به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی كارامه، گه‌نده‌ڵی له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، خه‌ڵكی ئێران تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوون و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ڕه‌وتێكی تایبه‌ت هه‌وڵی زه‌وت كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا دەدات له ڕێگه‌ی پرۆپاگاندا، ساز كرانی ئه‌رته‌شێكی سایبری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێڕێزی به ڕوه‌ته‌كانی دیكه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته هیچ ڕه‌وتێك هه‌وڵی زه‌وت كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی وه‌دستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌دات چو‌نكه خۆپێشاندانەکانی ئێستای خه‌ڵك له به‌رده‌وامی شۆۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدایه.
