کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی جه‌هانگیر ڕوسته‌می

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان هه‌رسین به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌نشكه‌نجه‌دانیجه‌هانگیر ڕوسته‌میناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و خانه‌نشینكراوه‌ بوو.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌ و ناوبراویان به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكانی ناوخۆی ئێران، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بن پێ كردنی مافی مرۆڤه‌ و پێویسته‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ و كوڕه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌شكه‌نجه‌یجه‌هانگیر ڕوسته‌میخانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕوویان كردووه‌.