کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانناممه‌ی خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان دژ به‌ له‌سێداره‌دانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ ئێران

به‌یانناممه‌ی خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان دژ به‌ له‌سێداره‌دانی

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی ڕازی له‌ كرماشان سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سێداره‌ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها گوشاری ئه‌منی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له‌ ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كانی دیكه‌ كه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی ناڕازی له‌ مانگی ڕابردوودا ڕووی داوه‌، هه‌مووی هێمای ناڕه‌وابوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێرانه‌ و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و سه‌رجه‌م چینی سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون.