ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانی له ساڵی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن داعشه‌وه به ژینۆساید ناساند.
ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ی زاینی دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران، به‌شێكیان ڕفێندران و ناچار به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و به‌رده‌یی جنسی كران. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و بڕیاره‌ی له‌گه‌ڵ نۆهه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامی داعشه‌وه له عێراق ده‌ركردووه. “تاڕق ئه‌حمه‌د” ده‌بیری ئیداره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٩ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه هێشتا چاره‌نووسی ٣ هه‌زار ژن و كچی ئێزدی نادیاره و ئاواره‌كان نه‌یانتوانیه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر حاڵ و ماڵیان و له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین.
