به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، کاتژمێر 3ی دوانیمهرۆی ڕۆژی هه‌ینی 20ی مانگی ڕەشه‌ممه، به به‌شداری کۆمه‌ڵێک لە ژینگەپارێزان، چالاکانی مه‌دەنی و ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانه‌یی چل چه‌مه، له قه‌ڵای شارۆچکه‌ی حه‌سە‌ن‌ئاوای شاری سنه، ڕێوڕه‌سمێك بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بەڕێوەچوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سەرەتا به خوێندنی كۆپله شێعرێک له لایان یه‌کێك له به‌شداربوانەوە دەستی پێ‌کرد و دواتر به‌و بۆنه‌وه وتارێک له سه‌ر ڕۆژی هه‌شت مارس خوێندرایەوە. له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه له لایه‌ن یەکێک له به‌شداربووان گۆرانیه‌ك به بۆنه‌ی ڕۆژی ژن پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. له به‌شی دووهه‌می چالاكیه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به ناشتنی نه‌مام، ڕۆژی جیهانی 8ی مارسیان به‌رز ڕاگرت.