کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌ چوونی مه‌راسیمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “میلاد سه‌عیدیانجوو” له‌ ئیزه‌

به‌ڕێوه‌ چوونی مه‌راسیمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی میلاد سه‌عیدیانجوو

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیانجوو ” ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنیان به‌رز ڕاگرت و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یێك له‌ ماڵپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆیان به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

“ئومید سه‌عیدیانجوو” برای گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا “میلاد سه‌عیدیانجوو”، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری براكه‌ی یادی گیانبه‌ختكردنیان به‌رز ڕاگرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “میلاد سه‌عیدیانجوو” هاوكات له‌ گه‌ڵ گیانبه‌ختكردنی “كیان پیرفه‌له‌ك” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی به‌خت كرد، كه‌ دوایی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی زه‌ختێكی زۆریان خسته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كه‌ گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی “موجاهد كوركور”.