ڕۆژی چوارشەممە١٢ی سه‌رماوه‌ز، یەکەمین خۆلی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، کە بە یەکەم هەنگاوی لەو جۆرە دادەنرێت پاش ساڵی ١٩٨٣ی زایینی به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆبوونەوەکە لەشاری “نەقورا“ی لوبنان، لە بارەگای هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوە به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوکاری ئابووری لە نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، کار لە سەر بیرۆکەکان بكرێت و سه‌ره‌ڕای ئەرێنیبوونی گفتوگۆکان، ئیسرائیل جەختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته حیزبوڵڵای لوبنان به ته‌واوی چه‌ك بكرێت. به پێی ڕاپرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له داهاتوودا پێشكه‌وتنێكی زۆر به‌رچاو له بواری ئابووریدا له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ڕوو ئه‌دات و لوبنانی وه‌كوو وڵاتێكی دۆست پێناسه كرد.
